جی دی وەنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست پاگەندەی کرد کە یەکمایەتی واشنتۆن لە بەرەوڕوو بوونەوەی ئێران، دیپلۆماسیە و جارێکی دیکە پاگەندەی کرد کە ئەمریکا بەدوای دەستخستنی ڕێککەوتنێکە کە ڕێگری دەکات لە دەستخستنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
وەنس لە ئەو گفتوگۆیەدا ڕایگەیاند: پێم وایە هەموومان وەبەرایەتی دەدەینە بژاردەی دیپلۆماسی، بەڵام ئەو ڕاستیە پێوەندی هەیە بە ئەوەوە کە ئێرانیەکان چ دەکەن و چ دەڵێن.
ناوبراو بە ئاماژە بە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێران دوو لایەنەکە لە ژێنێڤ، وتی کە دۆناڵد ترامپ هێستا لەسەر گفتوگۆ داکۆکی دەکات.
وەنس لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا ئاماژەی دایە سەر نیگەرانیەکان سەبارەت بە ئەگەری پێکدادانی سەربازی بەربڵاو و پاگەندەی کرد کە ئەمریکا لە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران، بە شەڕێکی چەند ساڵە و داڕێزەرەوە ناگلێت.
Your Comment